لە گەڕەکی 105ییەکانی قڕگە

سێجار پارەی موەلیدەیان داوە و موەلیدەش دیار نەماوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە گەڕەکی 105 ییەکانی قڕگەی شاری سلێمانی، خاوەن ماڵەکان سێجار پارەیان لێ کۆکراوەتەوە بۆ کارەبای موەلیدە و کارەبای پێنەداون و ئێستا بێ موەلیدە ماونەتەوە.

ئەمڕۆ خەڵکی گەڕەک کۆبوونەوە و چوونە شوێنی موەلیدەی گەڕەکەکەیان و دەڵێن، کابرا پارە و موەلیدەکەشی بردووە.

ئەوان لەماوەی رابردوو هەفتەیەک بێ کارەبا ماونەتەوە و دۆخێکی سەختیان بەرێکردووە، هەرئەوەندە پەیامنێری 964یان دەستکەوتووە خەمی دڵی خۆیان بۆ دەڕژن و داوا دەکەن، موەلیدەیان بۆ دابنرێ و لە ئەگەر بڕانی کارەبای 24 کاتژمێری دۆخەکەیان پەرێشان دەبێ.

بڕیار وایە لەم رۆپژانە، موەلیدەیەکی نوێ بۆ گەڕەکەکە دابنرێ، نوێنەرێکی موەلیدە ئەهلییەکان لەوێ بوو، ئەو بە 964ی وت، تا رۆژی 1.9.2026 کارەبا نەبرێت پارەی هاوڵاتییان دەفەوتێت، ئەو بڕە پارەی کۆکراوەتەوە بۆ ئەو وادەیەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا