خەریکبوو کارەسات بقەومێ
قەپانی كوردستان ئاگریگرت و بووە خوڵەمێش
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
قەپانی كوردستان لەسەر رێگای هەولێر – مەخموور ئاگریگرت و بووە خوڵەمێش.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5.8.2026 و بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە قەپانی كوردستان کەوتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان، پێنج تیمی بەرگری شارستانی هەولێر چوونە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، رووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا بە زیانی ماددی کۆتایی هات.
سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، لە تەنیشت قەپانەکە، گۆڕەپانێکی کۆگاکردنی غاز هەیە، ئەگەر زوو فریا نەکەوتنایە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ نەکردایە، کارەسات دەقەوما.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری