خۆپیشاندانە

بازگەی دارەمان بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگر داخرا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ژمارەیەک لە شۆفێرانی سایلۆی چیمەنتۆ لە ناو بازگەی دارەمان گردبوونەوە لە دژی راگرتن و وگێچەڵکردن پێیان لەلایەن سۆنەری بازگەکەوە.

لە ئێستادا بازگەی بارهەڵگری دارەمان داخراوە و تاوەکو ئێستا هیچ بەرپرسێک بەهانایانەوە نەچووە ئەوان دەڵێن بەردەوام دەبن تاوەکو کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت.

عەبدولعەزیز عەبدوڵا یەکێک لە شۆفێرەکان بە 964ـی وت، لە کاتژمێر 4:00ـی بەیانییەوە هاتووە هێشطا نەگەیشتووە بارەکەی بار بکات و بگەڕێتەوە هەولێر.

شۆفێڕێکی دیکە دەڵێت، ئەمە رێک گێچەڵکردنە بە شۆفێران کە سۆنەر دەیکات، نە سۆنەرەکەیان بۆ دەکەن و نە دەیانخەنەڕێ.

پێداچوونەوە: توانا نەقی