چی روویدا؟

ترەمپ هەڕەشەکانی خاوکردووەتەوە و دەڵێت رێک دەکەون

توانا نەقی

دیسانەوە بە قسەو باسی ترەمپ کە باسی ئێران و راگرتنی شەڕ و کردنەوەی گەرووی هورمزی کردووە لە درەنگانی دوێنێ شەو دەست پێ ئەکەینەوە بزانن چی هەبووە و چیی روویداوە بە کورتی.

– ترەمپ: سەبارەت بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەڵێت ئەمە دەرفەتی کۆتاییە.

– ترەمپ: رێککەوتنێک هەیە بۆ گەرووی هورمز و وە رێکەوتنیش دەکەن لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران.

– ترەمپ: سەرکردایەتی ئێران بە شێوەیەکی راستگۆیانە گفتوگۆ ناکەن.

– تەرەمپ: سێ دەوڵەت داوایان لێکردم کە هێرشە فروانەکەی سەر ئێران راگرم.

– ترەمپ: گەرووی هورمز دەبێت بەشێوەیەکی تەواو بکرێتەوە سبەینێ.

– سێنتکۆم: گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵ و گەمارۆی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکادایە.

ترەمپ: ئێران دانی پێدا بنێت یان نا ئێستا باس لە کێشەیەک دەکەین کە دەیان ساڵە دروستیان کردووە

– ترەمپ: ئێران ناگات بە هیچ شتێک تا رێککەوتنن نەکات و خۆی لە هەموو روویەکەوە نەدات بە دەستەوە.

– وەزارەتی دەرەوەی ئێران: کار لەگەڵ عومان دەکەن بۆ ئاساییکردنەوە دۆخەکە لە گەرووی هورمز.

– سوپای پاسداران: قەتەر و میسر و تورکیان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوا دەکەن کە ئیرائیل پابەند بێت بە ئاگربەست.

– موحسن رەزایی: خەلیجی فارس و گەرووی هورمز زۆر مەترسیدارن بۆ راکێشانی جیهان بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم.

لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش ئەم هەواڵانە هەبوو:

– زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی رابردوو رۆشتە ناو زیارەتکارانی کەربەلا و پێیان وت، بەردەوامبە لە دەستگیرکردنی گەندەڵکاران.

– دوێنێ شەو لەناو بازاڕی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێک دوای وەرگرتنی بەنزین ئاگریگرت و سووتا.

– بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: لە سێ چالاکیدا، توانیان شەش بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن.