ئەم دوو رۆژەش پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە – وێنە؛ ئەرشیف
لە گەرمیان لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە
ئەم دوو رۆژەش پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و سبەی لە گەرمیان دەچێتە نزیک 50 پلەی سیلیزی.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2.8.2026 ئاسمان بە گشتی ساف و ساماڵ دەبێت و تینی گەرماکەش تاڕادەیەک هەروەک دوێنێ دەبێت.
بەڵام بۆ سبەی دووشەممە پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان دەگاتە 49 پلەی سیلیزی و زیاتریش.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 46 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 46 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی