لە سلێمانی

جامی قوتابخانەیەک کەوت بەسەر قوتابییەکی کچدا و گیانی لەدەستدا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

قوتابییەکی کچ لە قوتابخانەیەکی ئەهلی لە سلێمانی خۆی کێشاوە بە جامێکی قوتابخانەکەدا و بریندار بووە، لە نەخۆشخانە گیان لەدەستداوە.

ئاری لەتیف وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، “پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23.9.2026 لە کاتی تەواوبوونی دەوامی قوتابخانەیەکی تایبەت لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی، قوتابییەکی تەمەن 10 ساڵ خۆی کێشاوە بە جامی قوتابخانەکەدا و برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، لەوێ گیانی لەدەستداوە”.

وتیشی، هۆکارەکەی شکانی جامەکە بووە بەسەریدا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری