لە گەرمیان لە 48 پلە نایەتە خوارەوە

گەرما تاقەتپڕوکێنەکە بەردەوام دەبێ و ئەم دوو رۆژەش بەتەمای هەوای فێنک مەبن

شۆڕش قادری

گەرما تاقەتپڕوکێنەکە وازوو بەرۆکمان بەرنادات و ئەم دوو رۆژەش بەتەمای هەوای فێنک مەبن.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 1.8.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێ و تینی گەرماکەش هەروەک دوێنێ و پێرێ بەهێز دەبێت.

بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، لە زۆربەی ناوچەكانی کوردستان پلەی گەرما لەسەروو 40 پلەوە دەبێت و لە گەرمیانیش لە 48 پلەی سیلیزی نایەتە خوارەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 45 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:44 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 45 پلەی سیلیزی

دهۆک: 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 45 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی