دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
"جگە لە پاشەکشێ هیچ رێگاچارەیەکی نییە"
ترەمپ: لێدانە بەهێزەکانمان لە ئێران بەردەوام دەبێت
شۆڕش قادری
ترەمپ جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، بەردەوام دەبن لە بەتوندی لێدانی ئەو وڵاتە و جگە لە خۆبەدەستەوەدان و پاشەکشە، کاربەدەستانی تاران هیچ رێگاچارەیەکی دیکەیان نییە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە دوا لێدوانی بۆ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاندووە، “ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێران بەباشی بەڕێوەدەچن، تەنها ئەوەمان ماوە بەردەوام بین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن”.
“گورزی بەهێز لە ئێران دەدەین و بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن هەموو شتێک دەکەین، دواجار ئێران هیچ چارەیەکی تری نابێت جگە لە پاشەکشەکردن”، ترەمپ وادەڵێت.
سەبارەت بە لێشاوی کۆچبەران بەرەوە ئیسپانیا، ترەمپ رایگەیاندووە، ئەوەی لە سیوتای ئیسپانیا روویدا کارەساتبار بوو، هۆشداری دەدەم لە ئەگەری روودانی لێشاوێکی گەورەی کۆچبەران بەرەو ئەمریکا، رێک بە هەمان شێوەی ئەوەی لە ئیسپانیا روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دیموکراتەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەوا هاوڵاتیانی ئەمریکا ناتوانن لە ژیانێکی شایستەدا بژین.