ئەڵقەی دووەمی دیدارەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان؛
“مەلا مستەفا دژی چەپڵەلێدان و هەڵواسینی وێنەکانی و مام جەلالیش دژی شەڕی ناوخۆ بوو”
ژووری هەواڵ
دوکتۆر مەحموود عوسمان سیاسەتوانی دیاری کورد باسی کەسایەتی مەلا مستەفا دەکات و دەڵێت، تابڵێی کەسێکی خاکەڕا و دژی چەپڵەلێدان و هەڵواسینی وێنەکانی بوو.
لە ئەڵقەی ئەمشەوی دیدارە تایبەتەکەی لەگەڵ 964، دوکتۆر مەحموود عوسمان چیرۆکی سەفەرەکەی بۆ ئیسرائیل و چۆنیەتی رزگارکردنی مەلا مستەفا دەگێڕێتەوە، هەروەها باسی مام جەلالیش دەکات کە دژی شەڕی ناوخۆ بووە.
ئەڵقەی ئەمجارە گێڕانەوەی بەسەرهات و رووداوگەلێکی سەرنجڕاکێشی تێدایە، بە وردی سەیری ڤیدیۆکە بکەن و گوێی لێ بگرن، چێژی تایبەتی خۆی هەیە.
بەرنامەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان شەش ئەڵقەیە، دووانی پێشکەش کراوە و ئەوانی دیکەش هەموو شەوێک کاتژمێر 10ـی شەو لە پلاتفۆڕمەکانی 964ـەوە بڵاودەکرێنەوە.