سەروو 87 دۆلارە

نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد

شۆڕش قادری

دوای دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 87 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.7.2026 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 31 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بەڕێژەی 3.83٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 82 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 3.60٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە واشنتن کۆبوونەوەیەکی داخراویان لەسەر ئێران ئەنجامدا و میدیاکان دەڵێن، نەتەنیاهۆ هەوڵ دەدات ترەمپ قایل بکات هێرشی گەورە بکەنە سەر ئێران، هەر گۆڕانکارییەک لەو دۆخە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت دەبێ.