رووی له‌ دابه‌زینە

هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە دۆلارێکی لێبووەوە

ژووری هەواڵ

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نرخی نه‌وت دابه‌زینی بەخۆوەبینی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك زیاتر له‌ دۆلارێكی لێبووەوە.

بەپێی نرخەکان لە بۆرسه‌ی جیهانی وزه‌، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 86 دۆلار و 89 سه‌نت دابه‌زی، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای رۆژئاوای ته‌كساس بۆ 81 دۆلار و 16 سه‌نت دابه‌زی، هه‌ردووكیان نزمترین ئاستی خۆیان له‌ دوای رۆژی 20.7.2026 ه‌وه‌ تۆماركرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی رابردودا نزیكه‌ی 8% زیانیان به‌ركه‌وت.