کەرکوک
دانیشتووانی گەڕەکێک دژی سەرەی بەنزین لە کۆڵانەکانیان گردبوونەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دانیشتوانی گەڕەکی تەپە لە کەرکوک لە دژی سەرەی بەنزین بەناو کۆڵانەکاندا گردبونەتەوە و دەرگای بەنزینخانەی ئەندەلوسیان داخستووە.
بەنزینخانەکە حکومیە و بەنزینیان هەیە، بەڵام سەرە لەلایەن شۆفرانەوە لەناو کۆڵاندایە و ماڵەکانیان بێزار کردووە.
رێبین رزگار دانیشتووی گەڕەکەکەیە و بە 964ـی وت، لەوەتەی هەیە سەرە لەلای فلکەی ئیخوان دەگیرا کەچی ئێستا هێناویانەتە ناو کۆڵانەکانی ئەوان و تەنانەت دایک و خوشکیشیان ناتوانن بە ئازادی بێنە حەوشە.
گەنجێکی دیکە بە ناوی پێویست ئەیاد دەڵێت، جگە لەناو کۆڵانەکان دوکان و مەحلیش هەیە کە ئەوان کەسابەت دەکەن لەبەردەم دووکانەکانیان سەیارە بۆ بەنزین دەوەستێت و قەرەباڵغیان دروست کردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی