سلێمانی
نۆرەی دوور و درێژ گیراوە و وەرگرتنی بەنزین “یەک رۆژی” دەوێ
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
شۆفێرێکی بارهەڵگر لەبارەی قەیرانی بەنزین بە 964ی وت، وای لێ هاتووە دەبێ دوو رۆژ کاربکەیت و یەک رۆژ دابنێی بۆ وەرگرتنی بەنزین، قوڵبوونەوەی قەیرانی بەنزین و دەستنکەوتنی یان گرانییەکەی لە بازاڕی ئازاد هێشتا بەردەوامی هەیە.
لە بەنزینخانەی کازیوە و لە سلێمانی، سەرەی بەنزین تا چاو بڕ بکات گیراوە و شۆفێران بەشێکی زۆریان لە دوێنێ شەوەوە وەستاون، ئەوانەشی ئەم بەیانییە هاتوون رەنگە بۆ دوای نیوەڕۆ دەستیان بگات بە بەنزینخانەکە. ئەگەر بەشیان بمێنی.
پەیامنێری 964 تێبینی ئەوەی کردووە، ئۆتۆمبیلێک لەلای بەنزینخانەکە پەکی کەوتووە و راگیراوە، دەوترێ بەهۆی کوالێتی بەنزینە حکومییەکەوەیە و لەکارکەوتووە، لە کاتێکدا بەنزینخانەکە جگە لەوەی نوسیوویەتی بەنزینەکەیان هی حکومییەکەیەە، دەشڵێ، ئۆکتانەکەی 92 وە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا