هاتوچۆ : نۆژەندەکرێتەوە
لە ئەمڕۆوە بەشێکی رێگای سەرەکی هەولێر بۆ کەرکوک دادەخرێت
فەرهاد حەسەن
هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆ چوارەشەممەوە بەشێکی رێگای سەرەکی هەولێر بۆ کەرکوک دادەخرێت و هۆکارەکەشی کاری نۆژەنکردنەوەیە.
بەپێی ئاگادارییەکە لە کاتژمێر 9:00 بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێگای ئاڕاستەی چوون لەهەولێرەوە بۆ کەرکوک، لە مەفرەقی مورتکەوە تاوەکو مەفرەقی قوشتەپە دادەخرێت.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رێگای هەولێر بەرەو کەرکوک دەڕۆنم دەبێت لە مەفرەقی مورتکەوە بچنە سەر رێگای کۆنی کەرکوک پاشان لە قوشتتەپە جارێکی دیکە بێنەوە سەر رێگای سەرەکی هەولێر کەرکوک.
هاتوچۆ دەلێت، ئەم کارە درێژەی دەبێت تاوەکو کاری نۆژەنکردنەوەی رێگاکە و دروستکردنی دەروازەی هەولێر لە مەفرەقی قوشتەپە تەواو دەبێت داوا لە شوفێرانیش دەکات ئارامیان هەبێت تاوەکو کاری نۆژەنکردنەوەکە کۆتایی پێدێت و رێگاکە ئاسایی دەبێتەوە بەڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە .