هەمان هۆکار و هەمان بازاڕ

پێچەوانەی زێڕ نرخی نەوت بەرەو دابەزینە

ژووری هەواڵ

بەپێچەوانەی ئەوەی کە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەهۆی گرژی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر لە 40 دۆلار چووەتە سەر نرخەکەی، بەڵام بۆ نرخی نەوت وانیە بەڵکو ئەم بەرەو دابەزین دەچێت.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 35 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 88.87 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش بە جێگیری لە دەوروبەری 82.47 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مایەوە و هەردوو جۆری نەوتی برێنت و سووکی تەکساس لە خوار بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردوویانەوە مامەڵەیان پێوە دەکرێت کە لە دوێنێدا تۆماریان کردبوو.

دابەزینەکە وای لە بازاڕەکان کردووە چاویان بچێتە سەر ئەو هەوڵە نێوەندگیرییانەی نێوان ئەمریکا و ئێران جۆرێک نیگەرانی لە هێرشە نوێیەکانی نێوان هەردوولا و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆ گەمارۆدانی دەریایی سعودیە، دروستبووە.