بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه
“جه‌لالی سام‌ئاغا” پرۆژه‌یه‌كی سه‌دان ملیۆنی ده‌به‌خشێته نه‌خۆشخانه‌ی هیوا
فەرهاد حەسەن
لیژنه‌ی راگه‌یاندنی خه‌ڵاتی به‌خشینی جه‌لالی عومه‌ری ساماغا پڕۆژەیەک بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایده‌گه‌یه‌نێت، کە بڕەکەی زیاتر لە 115 ملیۆن دینار، ساڵانه داهاته‌كه‌ی بۆ كڕینی هه‌ندێك پێداویستی ته‌ندروستی و ده‌رمانی نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا به‌كارده‌هێنرێت و بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌رده‌وامیی ده‌بێت و ساڵانه بڕه‌كه‌شی زیاترده‌بێت.
جەلال عومەر سام ئاغا ناسراو بە (جەلالی سام ئاغا) یەکێکە لە کەسایەتییە ناسراو، سەربەخۆ و نیشتمانییەکانی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، کە وەک سیمبولی دەستپاکی و دژایەتیکردنی گەندەڵی لە دامەزراوەکانی حکومەتدا دەناسرێت.
لیژنه‌کە له رڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له ساڵی 2010 دا، جه‌لالی عومه‌ری ساماغا پارچه‌یه‌ك زه‌وی خۆی له شاری سلێمانی فروشت به بڕی 70 ملیۆن و 56 هه‌زار دینار و پاره‌كه‌ی خسته سه‌ر ئه‌ژمارێكی بانكی و خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی به‌خشییه دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی پێشوو، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی (خه‌ڵاتی جه‌لالی عومه‌ری ساماغا بۆ فه‌رمانبه‌ری لێهاتوو و خانمی سه‌لار بۆ كارمه‌ندانی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی).
به‌پێی ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌كه، ساڵانه 90% زیاده‌ی سه‌ر سه‌رمایه‌ی پڕۆژه‌كه، كه له ئه‌ژمارێكی بانكیدا دانراوه، وه‌ك خه‌ڵات ده‌درا به‌و كارمه‌ندانه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی، هه‌روه‌ها 10%ی زیاده‌كه‌ش ده‌چوه‌وه سه‌ر سه‌رمایه‌ی پڕۆژه‌كه، بۆئه‌وه‌ی ساڵانه زیاد بكات و داهاتی زۆرتر بێت.
باس لەوەشکراوە، کە ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پڕۆژه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو و ساڵانه له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كاندا دابه‌شده‌كران، به‌ڵام ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌رپرسانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه، به‌بێ پرسی به‌خشه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری پڕۆژه‌كه، مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانیان راگرتوه، ئه‌م رێگرییه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه بێ پاساوه و چاویان به كاری باش و خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رانی باش و لێهاتو هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه جه‌لالی عومه‌ری ساماغا، به‌خشه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری پڕۆژه‌كه، بۆئه‌وه‌ی مه‌رامی ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، دوای راوێژی یاسایی بڕیاریدا سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، كه ئێستا له ئه‌ژمارێكی بانكیدایه له بانكی ئاشتی، له دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی پێشوو وه‌ربگرێته‌وه و بیبه‌خشێته نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
ئەو پڕۆژەیەی پێشکەشی نەخۆشخانەکەی کردووە له‌ژێر ناوی (پڕۆژه‌ی به‌خشینی جه‌لالی عومه‌ری ساماغا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا)یە بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه 90%ی زیاده‌ی سه‌ر سه‌رمایه‌ی پڕۆژه‌كه بدرێت به هه‌ندێك ده‌رمان و پێداویستی بۆ نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له شاری سلێمانی.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە نوسراوێك کراوە، كه فه‌رمانگه‌ی وردبینی پارێزگای سلێمانی به ژماره (952) له ڕۆژی 5.12.2021 ئاڕاسته‌ی بانكی ئاشتی كردووه، لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی له فه‌رمانگه‌كه پێكهێنراوه و ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر داوای به‌خشه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری پڕۆژه‌كه، بۆئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئه‌و ئه‌ژماره بانكییه و سه‌رمایه‌كه‌ی له دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی پێشوو وه‌ربگیرێته‌وه و ببه‌خشرێت به نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ جێبه‌جێكردنی ئەم پڕۆژه‌یە.
به‌پێی ورده‌كاریی پڕۆژه نوێیه‌كه، ئه‌و ئه‌ژماره بانكییه و سوده‌كه‌شی كه ساڵانه ده‌چێته سه‌ری، هه‌تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه و ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رناچێت و هیچ كه‌س و ده‌سه‌ڵاتێك بۆی نییه ده‌ستكاریی بكات یان به‌شێكی رابكێشێت، به به‌خشه‌ر و نه‌خۆشخانه‌ی هیواشه‌وه، جگه له‌و 90% سوده‌ی ساڵانه ده‌درێته نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بۆ كڕینی هه‌ندێك پێداویستی ته‌ندروستی و ده‌رمان، كه لیژنه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌کە پێكده‌هێنرێت له به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه و لێپرسراوێكی دارایی و وردبینی نه‌خۆشخانه‌كه و مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت ئه‌و 90%ی سووده له ئه‌ژماره بانكییه‌كه ڕابكێشن، بۆئه‌وه‌ی ئامانجی پڕۆژه‌كه‌ی پێ جێبه‌جێبكه‌ن، كه كڕینی هه‌ندێك پێداویستی ته‌ندروستی و ده‌رمانه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه، به‌پێی ویست و داواكاریی نه‌خۆشخانه‌كه.
لیژنه‌کە دەڵێت، هیوادارین ئه‌و پڕۆژه‌یه ببێته هه‌وێنێك بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه و كه‌سانی خێرخواز و سه‌رمایه‌دار بێنه ریزی هاوكار و پشتیوانانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و نه‌خۆشخانه‌كانی تر، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبونی دامه‌زرێنه‌ر و به‌خشه‌ری پڕۆژه‌كه‌وه‌یه به كاری چاكه و خێرخوازی.