لە وڵاتی ئوردن

سوپای پاسداران کوژرانی چەند سەربازێکی ئەمریکای لە ناوچەی روکبان راگەیاند

فەرهاد حەسەن

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکایان لە ناوچەی روکبان لە ئوردن کردووەتە ئامانج و چەند سەربازێکیان کوشتووە.

بەپێی راگەیەندراوێک، لە چوارچێوەی بەردەوامیی قۆناغی دووەمی شەپۆلی 24ـی ئۆپەراسیۆنی “نەسر 2″ـدا لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی سوپای پاسدارانەوە هێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵگەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی روکبان لەسەر سنووری ئوردن.

پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکات، لە ئەنجامی هێرشەکاندا چەند سەربازێکی ئەمریکییان کوشتووە، بەڵام ئەمریکا هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە.

لە راگەیەندراوەکە، ئاماژە بە قسەکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا کراوە کە دەڵێت “ئەو کە خۆی بە تاوانباری جەنگ دادەنرێت، کوژراوەکانیان بە پاڵەوان ناودەبات و ئامارەکانیشیان زۆر کەمتر لە ژمارەی راستیی خۆی پێشاندەدات، لە کولتووری هیچ گەلێکدا، ئەو سەربازانەی کە چەکی پێشکەوتوو بۆ کوشتنی منداڵانی بێتاوان بەکاردەهێنن، بە پاڵەوان ناونابرێن.”

رۆژی 17.7.2026، ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاندبوو، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی (مۆەفەق سەڵتی) لە ئوردن دوو سەربازی ئەمریکا کوژران و سەربازێکیش بێسەروشوێنە.