"لەئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا"
ژمارەیەک بەرپرسی باڵا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان و هاوبەشدا لەنێوان هێزێکی گەورەی دەزگای دژەتیرۆر و هێزە تایبەتەکان و دەستپاکی عێراق ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و فەرمانبەری پارێزگای سەلاحەدین بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران.
ئۆپەراسیۆنەکە جگە لە سەلاحەدین و تکریت، قەزاکانی بێجی، عەلەم و سەڕامڕاشی گرتەوە.
محەمەد مەحمود، قایممقامی قەزای بێجی بە964ـی وت،” ئەم ئۆپراسیۆنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بنبڕکردنی دەستی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی مافی هاوڵاتین و ئێمە لە ئیدارەی قەزاکە پشتگیری لەم هەڵمەتە یاساییە دەکەین و پێمان وایە نابێت هیچ کەسێک لە سەروی یاساوە بێت.
وتیشی، لەئۆپراسیۆنەکەدا چەندین کەسایەتی دیاری ئیداری دەستگیر کراون، لەوانە “محەمەد عاید” یاریدەدەری پێشوی پارێزگاری سەلاحەدین و “ئەحمەد حەنیت” بەڕێوەبەری پلاندانانی پارێزگا و زیاتر لە 20 کەسی تر کە خاوەنی پۆستی بەڕێوەبەری بەش بوون لە فەرمانگە جیاوازەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان تێوەگلاون لە دۆسیەکانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و ئۆپراسیۆنەکەش لە ناوچەکەدا هێشتا بەردەوامە و جگە لەسەڵاحەدین و تکریت قەزای هەریەک لەقەزای بێجی و عەلەم و سەمڕاشی گرتوەتەوە.