خەڵکی کفری یە
لە ناحیەی وەرتێ کارمەندێکی پڕۆژەی روناکی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
ئاکام غەفور – سۆران
لە گوندێکی سنووری ئیدارەی سۆران کارمەندێکی پڕۆژەی رووناکی لەکاتی کارکردن بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی کەدەستدا.
رووداوەکە، لە گوندی رەژوکەریانی سەر بە ناحیەی وەرتێی قەزای چۆمان نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە روویداوە.
شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە 964ـی وت، ئەو کارەمەندە لە کاتی کارکردن لەسەر یەکێک لە تاوەرەکان کارەبا لێیداوە و گیانی لە دەستداوە.
کرێکارەکە ناوی (یوسف موراد) تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی قەزای کفریە لە ئیدارەی گەرمیان، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ماوەیەکە لەگەڵ چەند کارمەندێکی دیکە لە سەنتەری قەزای چۆمان خانوویان بەکرێ گرتبوو.
وتیشی “ئێمە وەک یەکەی ئیداری سنورەکە ئاگاداری کارکردنی تیمەکان نەبووینە، ئەوان سەرقاڵی چاککردنی گرفتێک بوونە لە پڕۆژەی روناکی”.
بەقسەی بەڕێوەبەری ناحیە بەمەبەستی زیاتر دڵنیابوونەوە لە چۆنیەتی رووداوەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رێکاری یاسایی بۆ رووداوەکە گیراوەتەبەر.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن