دوای پەرەسەندنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران
بەهای تمەن داڕما و 100 دۆلار 19 ملیۆن تمەنی ساف کرد
شۆڕش قادری
لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بەهای تمەن داڕما و 100 دۆلار 19 ملیۆن تمەنی ساف کرد.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی بە 19 ملیۆن تمەنە بە حەواڵە و بە نەختیش بە نزیکەی 16 ملیۆن و 500 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرامبەر بە دینار 100 دۆلار بە 153 هەزار دینارە.
بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش 100 دۆلار بە زیاتر لە 18 ملیۆن و 600 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کراوە.
دابەزینی بەهای تمەن لەکاتێکدایە، هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی یەکتر، چەند رۆژێکە فراوان بوون و وەزعی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت.