گومان بوو بەڵام کێوماڵی ئاوەکەیان کرد
دەنگۆی خنکانی هاوڵاتییەک لە بەنداوی سەروچاوە راست دەرنەچوو
فەرهاد حەسەن
بەرگری شارستانی راپەڕین دەڵێت هەوڵیان پێداون گوایە هاولاتییەک لە بەنداوی سەرچاوە لە سنووری ئیدارەکەیان خنکاوە، بەڵام دوای ئەوەی تیمەکانیان ناردووەتە ئەوێ و کێوماڵی ئاوی بەنداوەکەیان کردووە، دەرکەوت هیچ کەسێک نەخنکاوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، ئەو کەسانەی تیمی مەلەوانی بنکەی بەرگری شارستانی سەروچاوەیان ئاگادار کردبووەوە تەنیا گومانێک بووە، ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەڕان و لێکۆڵینەوەیەکی ورد و دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان، هیچ رووداوێکی خنکان لەو بەنداوە تۆمار نەکرا.
داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت لە کاتی بەکارهێنانی شوێنە ئاوییەکاندا رێنماییەکانی سەلامەتی پەیڕەو بکەن و لە کاتی روودانی هەر دۆخێکی لەناکاویش، خێرا پەیوەندی بە هێزەکانی بەرگری شارستانییەوە بکەن.