گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ بووە

کارەبا گرتی و دڵی وەستا بەڵام دکتۆرە ئازاکان ژیانیان رزگارکرد

شۆڕش قادری

گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ کارەبا گرتی و دڵی وەستا، دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی دەربەندیخان ئازایانە فریای کەوتن و لە مردن رزگاریان کرد.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان ڤیدیۆی ساتی گەیاندنی گەنجەکەی بە نەخۆشخانە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق کە بەهۆی بەرکەوتنی تەزوی کارەباوە هیچ نیشانەیەکی ژیانی تێدا نەمابوو، وەک لێدانی دڵ و هەناسە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهەوڵ و ماندووبوونی دەستبەجێی پزیشک و کارمەندانی بەشی فریاکەوتن، توانراوە فریاگوزاری خێرا بۆ گەنجەکە بکرێت و لە مردن رزگار کراوە.