هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو پاییزە و رووداوەکەی کەسنەزانیش خەریبوو دووبارە بێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

هەواڵێکی خۆشتان پێ دەڵێم لەسەر کەشوهەوا، هەر ئەم چەند رۆژەمان لێ بڕوات ئیتر لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما دێنە خوارەوەو وردە وردە گەرما تاقەت پڕوکێنەکە تەواو دەبێت.

زۆری نەمابوو رووداوێکی دیکەی هاوشێوەی ئەوەی دوێنێ لە هەولێر رووبداتەوە، لە سەر رێی خەبات کانی قرژاڵە بارهەڵگرێک چووتە سایدی بەرامبەرو رووبەڕوو بەرەو چەند ئۆتۆمبێلێک رۆیشتووە، بەڵام لە پڕ مقەستی کردووەو لە شوێنی خۆی وەستاوە، ئەگەر وانەبووایە رەنگبوو چەند ئۆتۆمبێلێکی بشێلایە.

شۆفێرانی تاکسی لە کەرکوک تا بڵێی ناڕەحەتن لە ئاپێک کە وەک خۆیان دەڵێن رزقی ئەوانی بڕیوەو ئیشەکەی کەمکردوونەتەوە.

لە رۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی لە عامودا نەخۆشییەک بڵاوبووەتەوە کە زۆر خەڵکی بردووەتە نەخۆشخانە، نەخۆشییەکە ناوی (لەشمانیا)یەو بەهۆی مێشوولەیەکەوە دروست دەبێ و پەڵەی گەورە گەورە لەسەر پێست دروست دەکات.