زیانی ئاگرەکە 100 هەزار دۆلارە

ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی ئیزوگام لە قوشتەپە کەوتووەتەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی قیر و لەبان و دروستکردنی ئیزوگام لە سنووری قوشتەپە کەوتووەتەوە و شەش تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.

ئێستا تیمەکان بە ئاگرکوژێنەوە و تەنانەت شۆفڵیش بۆ لابردنی بەربەست و دیوارەکان خەریکن ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکەن و ئەوەی زانراوە زیانەکانی زیاترە لە 100 هەزار دۆلار.

جابر سابر شایەتحاڵێکی نزیک ئاگرەکەیەو بە 964ـی وت، ئەمە دووەم جارە و دووساڵ پێش ئێستاش کۆگاکە ئاگری گرتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی