47 بە 33

گەرمیان دەکوڵێت؛ لەگەڵ حاجى ئۆمەران 14 پلەى سیلیزى جیاوازییەتى

وریا فەتاح

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاسمانی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، گەرمیان گەرمترین و حاجى ئۆمەران فێنکترینە.

وەک ئەوەى کەشناسى پێشبینى کردووە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵە و پلەکانى گەرماش لەیەکەوە نزیکن و خێرایى با لە نێوان 10 تا 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

ئەمڕۆ چوارشەممە:

هەولێر: 42
پیرمام: 39
سلێمانی: 41
هەڵەبجە: 44
چەمچەماڵ: 43
دهۆک: 42
زاخۆ: 43
ئاکرێ: 43
حاجی ئۆمەران: 33
گەرمیان: 47
سبەی پێنجشەممە:

هەولێر: 43
پیرمام: 40
سلێمانی: 42
هەڵەبجە: 44
چەمچەماڵ: 44
دهۆک: 43
زاخۆ: 43
ئاکرێ: 43
حاجی ئۆمەران: 33
گەرمیان: 47
ژمارەکان پێمان دەڵێن، گەرمیان بە 47 پلەى سێلیزى دەکوڵێتن بەڵام لە حاجى ئۆمەران کەشەکە هێشتا مەیلە و بەهارییە و تەنیا 33 پلەى سێلیزییە، بەمەش 14 پلە جیاوازى نێوان گەرمەسێر و کوێستانى هەرێمى کوردستانە.