هەولێر

بازاڕی پەلەوەر کزبووە و نرخی جوچک بەرزبووەتەوە

کاردۆست حسین ـ هەولێر

رۆژانی هەینی سەر پردی سەیداوەی هەولێر جمەی دێ لە هاوڵاتی بۆ کڕین و فرۆشتنی پەلەوەر و باڵندە، بەڵام لەگەڵ هاتنی گەرما خواستی کڕین لەسەر پەلەوەر کەمبووەتەوە، فرۆشیارێکی پەلەوەریش دەڵێت، نرخی پەلەوەر دابەزیوە و نرخی جوچک بەرز بووەتەوە.

محەمەد بیلال، فرۆشیاری پەلەوەرە بە 964ـی وت، “نرخی جوچکە قاز و قاز یەک ئاستن”، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خواستی خواردنی پەلەوەر لەم وەرزە کەمە و ئێستا فرۆشیار زیاترە لە کڕیار.

فرۆشیارێکی دیکەی بازاڕەکە وتی، پێچەوانەی بازاڕی پەلەوەر ئێستا خواست لەسەر کڕینی بالندە زۆر بووە، ئەمەش بە مەبەستی بەخێوکردن و جوانی، هاوڵاتییان زیاتر روو لە کڕینی کۆتر و باڵندە دەنگ خۆشەکان دەکەن لەبەرامبەر پەلەوەر.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر