کۆڕی ناساندی کتێبی ئەرشیفنامە لە هەولێر بەڕێوەچوو

نووسەری ئەرشیفنامە: ئەم کتێبە وەڵامە بۆ ئەوانەی دەیانوت کورد ئەرشیفی نییە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمڕۆ لە ئێوارەکۆڕێکدا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بە ئامەدەبوونی چەندین کەسایەتی ناسراو، ئێوارەکۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی ئەرشیفنامە بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئیحسان رەشاد موفتییەوە نووسراوە.

ئیحسان رەشاد موفتی لەبارەی کتێبەکەی بە 964ـی وت: لە منداڵییەوە هەگبەیەکم هەبوو لە بەڵگەنامە و کاغەزە کۆنەکان، دواتریش شەیدای کۆکردنەوەی ئەو بەڵگەنامانە بووم تا ئەوکاتەی بوومە شارەزای بوارەکە و توانیم بڵاویانکەمەوە.

ئەو نووسەرە باسی لەوەشکرد، ئەم کتێبە وەڵامێکە بۆ ئەو دراوسێیانەمان کە دەیانوت کورد ئەرشیفی نییە.

وەک خۆی باسی دەکات، ئەرشیفنامە کتێبێکی پڕە لە بەڵگەنامە و دۆکیومێنتی مێژوویی سەبارەت بە رووداو و کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان.

د. محەمەد گەڵاڵەیی کە مامۆستای زانکۆیە لەسەر ئەرشیفنامە قسەی بۆ 964 کرد و وتی: ئەم کتێبە دەبێتە کەرەستەیەک بۆ نووسینەوەی زانستی و تێزەکانی ماستەر و دکتۆرا.

پێداچوونەوە: هەژان هادی