کێشە لە UPNەکەیان دروستبووە

لە هەڵەبجە و گەرمیان مەترسی لەسەر راگرتنی موچەی دەیان کەسوکاری شەهیدان دروستبووە

فەرهاد حەسەن

هەریەک لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ئاگادارییەکیان بۆ دەیان کەسوکاری شەهیدان بڵاوکردووەتەوە کە ئەگەر UPN ەکەیان راست نەکەنەوە، ئەوا هەر کێشەیەک لە پێدانی موچەکانیان دروست بێت خۆیان لێی بەرپرسیار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوانی هەڵەبجە داوای لەو وارسانە کردوە کە لیستی ناوەکانی بڵاوکردووەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن و لەگەڵ خۆیانUPN  بهێنن .

دەشڵێت، هەرکەسێک لەو دوو رۆژە سەردان نەکات، هەر کێشەیەک بۆ مووچەکەی دروستبێت خۆی بەرپرسیارە .

داواش لەو وارسانە کراوە لەگەڵ خۆیاندا،  وێنەلانی لیستی ناوەکانیان و UPN ەکەیان بهێنن.

بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوانی گەرمیان ماوەی 10 رۆژی بۆ ئەم وارسانە داناوە سەردانیان بکەن، چونکە ئەویش دەڵێت “کێشەی UPN واتا ژمارەی کەسی بێ هاوتایان هەیە و پێویستە چرەسەری بکەن”.