هەواڵەکان؛
زێڕەکەى دەشتى شارەزوور هەڵدەگیرێتەوە و پێچە تەسکەکەش فراوان دەکرێت
ژووری هەواڵ
لەخۆڕا نییە نالی شاعیر فەرمویەتى” قوربانی تۆزی رێگەتم ئەیبادی خۆش مرور، وەک پەیکی شارەزا بە هەموو شاری شارەزوور”، ئەوەتا زەوییە بە پیتەکەی شارەزوو ئەمجارەش خۆی نواند و رێك ئێستا کاتی چێننەوەی زێڕە زەرد و شیرین و جۆراوجۆرەکەی شارەزوورە.
******
تا خاوەن ماڵ دزی گرت دز خاوەن ماڵی گرت، ئەمە رێک لە فرۆشتنی ڤۆڵتاجکی چوار هەزارى هاتووە کە دراوە بە 70 هەزار دینار بە ئۆناڵاین گوایە کامێرای تیادایە و ریکۆرد ئەکات.
******
لە بازاڕی قەزای رزگاری، گەنجێک شێوازێکی نوێی بۆ راکێشانی سەرنجی چاییخۆرەکان داهێناوە. سیروان خوداداد، کە ماوەی ساڵێکە ئەم چایخانەیەی کردووەتەوە، دیواری شوێنەکەی بە وێنەی سەدان کڕیاری خۆی رازاندووەتەوە.
******
ئەو پێچەى لە رێگاى گەلى عەلى بەگ ببو بە بەڵاى شۆفێران و ناوە ناوە رووداوى هاتوچۆى تێدا رووى دەدا، دواى راپۆرتێکى 964 مشورى خوراو فراوان دەکرێت.