پەتاتەی ئەمساڵیان زۆر بە دڵ نییە
زێڕە زەردەکەی شارەزوور پێگەیوە و خەریکی کۆکردنەوەن
بڕوا مەجید – شارەزوور
لە خاکە بەپیتەکەی شارەزوور وەرزی کۆکردنەوەی پەتاتەیە و بە دەیان کرێکار بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم کارە پەیدادەکەن.
محمد مەحمود سەرکارە و بۆ 964 وت، ئێمە کاتژمێر 2:30 بەرەبەیان لەماڵ دەردەچین، لەشاری هەڵەبجەوە دێین، بۆسەر ئەم کێڵگەیە، کاتی کۆکردنەوەی پەتاتەیە، سێ جۆر پەتاتە هەیە بۆخواردن و بۆ چپس و بۆ فنگر، خۆشترین جۆریان ئەوجۆرەیە بۆ فنگر دەچێنرێت.
لەیلا محمد، کچە کرێکارێکە بۆ 964 باسی لەوەکرد، ” ئیشەکەیان سەختی تێدا نییە و زۆر خۆشە، خەڵکی کەرکوکە و لە هەڵەبجە زەواجی کردووە، بووەتە یەکێ لەکرێکارەکانی کاک محەمەد.
دەشڵێت، لەڕێگای ئەم ئیشەوە دەتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن و ئەوپارەی دەستیان دەکەوێ کارئاسانی بۆژیانیان دەکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی