رۆنێکی رەشی لێ رژابوو
رێگای ئاغجەلەر – گۆپتەپە پاک کرایەوە و سەلامەتە
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
دوای زیاتر لە 15 کاتژمێر توانرا ئەو رۆنەی رەشەی لەسەر رێگای ئاغجەلەر رژابوو، خاوێن بکرێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8.7.2026 تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی بەدرێژایی شەش کیلۆمەتر لە رێگای سەرەکی ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە رۆنێکی رەش و پیسی رشتبوو کە بەشێکی زۆری رژابوە ناو زەویوزاری جوتیاران و دەشتیاییەکانی سنوورەکە.
پەیامنێری 964 بەسەر ئەو رووداوەدا کەوت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەو بابەتە ئاگادار کردەوە، کەمێک پێش ئێستا و دوای زیاتر لە 15 کاتژمێر رێگاکە بەتەواوەتی پاک کرایەوە و ئێستا سەلامەتە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری