لە نەجەف

بەرپرسانی عێراق پێشوازییان لە تەرمی عەلی خامنەیی کرد

شۆڕش قادری

ئەمشەو تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران گەیەندرایە نەجەف، سبەی دەبرێتە کەربەلا و رۆژی پێنجشەممە لە شاری مەشهەد بەخاک دەسپێردرێت.

بۆ پێشوازی لە تەرمەکە، زۆربەی بەرپرسانی باڵای عێراق چوونەتە نەجەف، لەوانەش عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی.

لە ئێرانیشەوە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرس و فەرماندە سەربازییەکی ئەو وڵاتە هاتوونەتە عێراق.

عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئەمساڵی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە کە 28.2.2026 بوو، لەناو ماڵەکەی خۆی لە تارانی پایتەخت لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی و فەرماندە سەربازییەکانی کوژرا.