بێ سۆراغ ماوەتەوە
حەوت رۆژە تەرمەکەی رووباری سیروان خۆی نایات بە دەستەوە
میلاد جەلال – گەرمیان
حەوت رۆژە تەرمی گەنجێکی کەلاری لەناو ئاوی رووباری سیروان ماوەتەوە و نەدۆزراوەتەوە، گەرچی تیم و خۆبەخش لە ناوچەکە هەن، بەڵام ئیدارەی گەرمیان کۆبوونەوەی کردووە و دەیەوێ ژمارەی هێز و تیمەکانی زیاتر بکات کە بۆ تەرمەکە دەگەڕێن.
گەڕانەکان بەدوای تەرمی ئەحمەد لوقمانی تەمەن 26 ساڵ لەسەر رووباری سیروان بەردەوامی ھەیە و تا ئێستا تەرمەکەی سۆراغی نیە.
ھەرچەندە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان گیرایەوە و لەچەند جێگایەکیش رێڕەوی ئاوی سیروان گۆڕدرا بەڵام ھەر سودیان نەبوو و تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە.
ئێستا گومان لە ناوچەیەکی سەر رووباری سیروان دەکرێ، کە دەوترێ نزیکەی شەش بۆ حەوت مەتر قوڵە و کۆنکرێتێکی لەناوە، پەیامنێری 964 دەڵێ، تیمەکان دەیانەوێ لەو ناوچەیە بگەڕێن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا