هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت - وێنە: گرافیکی 964
پێشمەرگە وەرى دەگرێت
سبەینێ؛ هاوکارى دارایى هاوپەیمانان دابەش دەکرێت
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند کە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 5ـی ساڵی 2026، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و سبەى دابەش دەکرێت.
باس لەوەشکراوە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە بۆ ئەم مەبەستە رۆژی دووشەممە بەرواری 6ـی حوزەیران 2026، دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.