پاسەوانێکی سنوور تەرمی گەنجە خنکاوەکەی ئاوی سازانی دۆزییەوە
964+
ئەمەل ناجی- هەڵەبجە
شیروان عوسمان، ئەفسەر لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور، لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکە فەرمییەکانیاندا بە بەلەم لەسەر رووبارەکە، توانیویەتی تەرمی ئەو گەنجە ببینێتەوە کەهەفتەیەک لەمەوبەر لە ئاوی سازاندا خنکابوو.
بەپێی وتەی ئەو پاسەوانە، کاتێک بە بەلەمەکەیان خەریکی گەڕان و چاودێری بوون، لە دوورەوە تەرمێکی بینیوە کە بەسەر ئاوەکەدا کەوتووە، دەستبەجێ لەگەڵ هاوکارانی بەرەو شوێنەکە چوون و توانیویانە تەرمی گەنجەکە لەناو ئاوەکە دەربهێنن و بیهێننەوە سەر وشکانی.
پاش دەرهێنانەوەی، تەرمەکە بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاسایی و پزیشکییەکان گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و رادەستی پزیشکی دادی کراوە، بەوەش کۆتایی بە چەند رۆژێک لە گەڕانی بەردەوامی هێزە ئەمنییەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی و کەسوکاری گەنجەکە هات.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح