دوو هەزار دەدەیت و دەچی
لەناو دڵی دەربەندی رانیە “لەنگەری خەیاڵ” کرایەوە
فەرمان مەلاحەسەن – رانیە
لە ئاوی زێی بچووک و لەناو دڵی دەربەندی رانیە، لەلایەن دوو هاووڵاتییەوە ناوچەیەکی گەشتیاری کرایەوە بە رووی گەشتیاران و بە 80 مەتر دەگەیت بە پڕۆژەکە.
بۆ ئەوەی بگەیت بە پڕۆژەکە تەنیا دوو هەزار دینار دەدەیت.
هەندرێن سڵێمان، خاوەنی پڕۆژەکەیە ئەو بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەنگەری خەیاڵمان بە رووی گەشتیاراندا کردەوە کە تێیدا دوو کۆشک هەیە گەشتیار بەسەر پرێکدا دێتە ناو ناوچەکە و پڕۆژەکە.
لەوێ بەرپرسانی گەشتوگوزار و خەڵکی خانەخوێ ئامادەی بوون، بەقسەی خاوەکەی، لەوێ خواردنەوە گەرم و ساردە بە بەردەوامی ئامادەیە و گەشتیار تەنیا 2000 هەزار دینار خەرجی دەبێت تا بگات بەوێ.
هەندرێن سڵێمان لەبارەی پڕۆژەکە دەڵێ، هەموو مەرجەکانی سەلامەتی تێدایە و ئەگەر ئاویش کەم بکات دەیگوازینەوە بۆ شوێنی دیکە، وەک خۆی وتی، بەوجۆرە دیزاین کراوە کە بكشێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا