"ژەهریان بەسەردا دەکەین"
خەڵکی لەیلان بۆ ناڕەزایەتی هاتوونەتە سەر شەقام
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەمجارە سەرەی ئێمەیە و ئەگەر رێگاکەمان بۆ چاک نەکەن ژەهر دەکەین سبەر دەسەڵاتداراندا، ئەمە قسەی هاوڵاتییەکی دڵگەرمی ناحیەی لەیلانە لە کەرکوک کە تا گیانی هاتووە ساڵانیەک گوێ لە هاوار و دەنگیان ناگرن بۆ چاکردنی رێگاکەیان.
ئەمڕۆ ئەو خەڵکە گردبوونەوە رێگاکەشیان داخست دەڵێن کاکە پارەمان کۆکردووەتەوە لە گیرفانی خۆمان چاکی دەکەین کەچی ئەوەش ناهێڵن.
عەلی عەبدولرەحمانی خەڵکی ناحیەکە بە 964ـی وت، سێ پارێزگا گۆڕا کێشەکەمان هەر چارەسەر نەبوو وەلا ئەمە زانگێکە ئەگەر رێگاکە چارەسەر نەکەن ئەمجارە ئێمە لێیان قبوڵ ناکەین.
لەولاشەوە موەیەد جاسم دەڵێت. رێگاکە زەرەری زۆر لەخەڵک داوە لە 2003ـەوە یەک چارە نۆژەنکراوەتەوە بەڵام سەیارەی بەرپرس هەستی پێناکات تەنیا فەقیرە داماوەکە زەرەرمەند دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی