پاسێکی حاجیان لەڕێگەی زیقار سووتا
25 حاجی لە رووداوێکدا هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێکی گواستنەوەی حاجیان و تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لەسەر رێگای زیقار بۆ بەسرە روویدا و بەهۆیەوە پاسەکە سووتا و 25 حاجی گیانیان لەدەستدا و 16 حاجی دیکەش بەسەختی بریندارن.
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەربەلا بە 964 وت، لەسەر رێگای زیقار بۆ بەسرە پاسێكی حاجیان خۆی بە تانکەرێکی سووتەمەنیدا کێشاوە، دواتر پاسەکە ئاگری گرتووە و بە خێرایی تەشەنەی سەندووە، ئەمەش بووەهۆی گیانلەدەستدانی 25 حاجی و برینداربوونی 16 حاجی دیکە.
موئەیەد عەباس دەشڵێت: ئێستا تیمەکانی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەستی پێکردووە و سەرەتاییترین لێکدانەوەکان ئەوە دەردەخەن کە تیژڕەوی و خراپی بینینی رێگاکە و کۆنترۆڵنەکردنی تانکەرەکە لە کاتی پێکدادانەکەدا هۆکاری سەرەکیی ئەم کارەساتە بووە.
بەڕێوەبەری هاتوچۆی کەربەلا باسی لەوەشکرد، ئەو حاجیانە لە سعودیەوە گەڕاونەتەوە لەرێگای کەربەلاوە چوون و سەرجەمیان دانشیتوی بەسرەن و رووداوەکەش لەنێوان رێگای سەرەکی زیقار – بەسرە روویداوە و بەشێک لە برینداران باری تەندروستیان ناجێگیرە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
پێداچوونەوە: هەژان هادی