کیلۆی 8000 دینارە
نۆبەرەی هەنجیری خۆماڵی کەوتە بازاڕەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
وەرزی هاوین هاتووە و وردە وردە میوەی هاوینە دەکەوێتە بازاڕەوە ئێستا نۆرەی هەنجیرە و نۆبەرەکەی کەوتە بازاڕی سلێمانی و هەرچەندە گرانە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوو دادەبەزێت و ئیتر بەرناکەوێت.
رێڤەر ئەحمەد فرۆشیارێکە و بۆ 964 دەڵێت، ئەوەی ئەو دەیفرۆشێت هەنجیری قەڵادزێیە و تامێکی نایابی هەیە لە ماوەی سێ رۆژدا کیلۆی لە 10 هەزار دینارەوە هاتووەتە 8 هەزار دینار.
دەشڵێت، هەفتەیەکی دیکە دێتە چوار هەزار دینارێک و ئیتر خەڵک بە کیلۆی زۆر و سندوق دەیکڕن بۆ مرەباش زۆر بەکاری دەهێنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی