پەیوەندی بە دۆسیەی (شیلان)ەوە هەیە
بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی گشتی زاخۆ نەخۆش وەرناگرێت
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوای فەرمانی دادگای زاخۆ لەسەر دوسیەی (شیلان)ی کۆچکردوو کە پێش ساڵێک بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە گیانی لەدەستدا بوو، لیژنەیەکی تەندروستی لە هەولێر پێکهێندڕا بۆ بەدواچوون لەسەر دوسیەکە و بەشی چاودێری چڕی نەخوشخانەی زاخۆ، بڕیاردرا بەشی چاودێری چڕی نەخوشخانەکە نەخۆش وەرنەگرێت.
د. نوری عەبدولرەحمان، بەرێوەبەری نەخوشخانەی گشتی زاخۆ بە 964 وت، هیچ کەموکوڕییەک لە بەشی چاودێری چڕی نەخوشخانەکەمان نیە و ئەمە وەزیری تەندروستیش پێ ئاگادارە، بەڵام لیژنەکە بەبێ بینینی بەشی چاودێری چڕ بڕیاریانداوە نەخوش وەرنەگرین”.
وتیشی “وەرنەگرتنی نەخۆش لەم بەشە بۆ ماوەیەکی نادیارە بۆیە هاوڵاتیان پێویستە روو لە نەخۆشخانەی پارێزگای دهۆک بکەن تاوەکو بابەتی نەخوشخانەکەی زاخۆ بگاتە ئەنجامێک”.
بەقسەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە، چاوەرێی راپۆرتی لیژنەکەن بەڵام ئەمە دەنەکە دەرفەت بۆئەوەی بەشەکە لەرێگەیەکی زانستییەوە پاکوخاوێن بکەنەوە و بۆ داهاتوو ئامادەی بکەنەوە.
رۆژی 1.5.2025 شیلان ئیسماعیل تەمەن 38 ساڵ، دایکی شەش منداڵ بوو، رۆژی بۆ نەشتەرگەری منداڵبوون برایە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی زاخۆ لەوێ لە بانکی خوێن بە هەڵە بوتڵێک خوێنی پێدرابوو، لە بری خوێنی A+ بەهەڵە جۆری B+یان پێدابووم دوای مانەوەی 17 رۆژ لەنەخۆشخانە، گیانی لە دەستدا.