تەندروستی جیهانی ناوی لێناوە "بكوژی بێده‌نگ"
لە چەند ئەوروپا 1300 كه‌س بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە
فەرهاد هەسەن
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له هه‌زار و 300 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی پێشوه‌خته په‌یوه‌ست به به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له ئه‌وروپا تۆماركراون، ئه‌مه‌ش بكوژێكی بێده‌نگه.
تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسۆس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوەکە، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، له ماوەی 21.6.2026 تاوەکو ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌زار و 300 حاڵه‌تی مردنی پێشوه‌خته كه په‌یوه‌ندییان به به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هه‌یه له ئه‌وروپا تۆماركراون.
دەشڵێت “زۆرجار فشاری گه‌رمی به بكوژی بێده‌نگ ناوده‌برێت، چونكه كاریگه‌رییه‌كانی هه‌میشه ده‌ستبه‌جێ دیار نین”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، کە ئه‌وروپا “خێراترین كیشوه‌ری گه‌رمبوونی جیهانه”، رێژه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما “دوو هێنده‌ی تێكڕای جیهانییه”.
جه‌ختیش دەکاتەوە كه “ماڵ و شوێنی كار و قوتابخانه ئه‌وروپییه‌كان به شێوه‌یه‌ك دروستنه‌كراون كه به‌رگه‌ی ئه‌و جۆره‌ی پله‌كانی گه‌رما بگرن”.
له ناوه‌ڕاستی ئەم مانگه‌وه، ئه‌وروپا شه‌پۆلێكی گه‌رمای نائاسایی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له ولاتانی فەڕه‌نسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، بریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه پله‌كانی گه‌رما له سەرووی 40 پله‌ی سه‌دی تۆمارکراون.
لایخۆشییەوە، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كه‌شوهه‌وا، دوو رۆژ لەمەوبەر رایگه‌یاند، کە شه‌پۆلی گه‌رمای بێوێنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی هه‌یه، ئەمەش به‌هێزترین شه‌پۆله له مێژوی كه‌شناسی له كیشوه‌ره‌كه‌دا.