بزانە ئەمڕۆ عەیار 21 چەندە دەکات؟

زێڕ زیاتر گران بوو؛ هەر مسقاڵێک 25 هەزار دیناری دیکەی چووەسەر

شۆڕش قادری

نرخی زێڕ بەرەو هەڵکشانە و لە ماوەی دوو رۆژدا، هەر مسقاڵێک 25 هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.

ئەمڕۆ شەممە 27.6.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و 87 دۆلار دیاریکراوە  و نرخی دۆلاریش لەسەر 156 هەزار و 750 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 913 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممە بە 888 هەزار دینار بوو.

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 956 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 913 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 782 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 608 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 522 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 392 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.