چەند رۆژێکی دیکە ترەمپ دەچێتە تورکیا
ئەو ژنە توركەی کە دەڵێت “تره‌مپ باوكمه” داوادەکات لە ئەنقەرە بیبینێت
فەرهاد حەسەن
ژنێكی تورك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باوكیه‌تی و داوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كات بەتایبەتیش کە بەەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوو سەردانی قلاتەکەی بکات بۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ.
ماڵپه‌ڕی هابه‌ر 7 ی تورکی وێنەی ئەو ژنەتورکەی بڵاوكردووەته‌وه، کە قژێکی زەردی هەیە به ناوی نێكلا ئۆزمه‌ن، دەڵێت كه ئەو كچه بایۆلۆژییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه و له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی ناتۆ، داوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
نێكلا ئۆزمه‌ن ده‌ڵێت، “من په‌یامه‌كه‌م له رێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه ناردوه، چونكه ده‌مه‌وێت ئه‌و پیاوه بناسم كه باوكی راسته‌قینه‌مه، بۆیه هیوادارم له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، به شێوه‌یه‌كی شه‌خسی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م”.
چیرۆكی نێكلا ئۆزمه‌ن ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له توركیا رووماڵی میدیایی فراوانی لەسەر دەکرێت، ئێستا کە ته‌مه‌نی 56 ساڵه له ساڵی 2021 ەوە داوای باوكایه‌تی تۆماركرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تره‌مپ باوكی بایۆلۆژی خۆیه‌تی.
ئۆزمەن لە دایكییەوە زانیویەتی کە “پێش له‌دایكبونی من بازرگانێكی ئه‌مریكی ناسیوه له كاتێكدا ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه”، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م چیرۆكه‌ی به نهێنی هێشتۆته‌وه.
ئەو ژنە تورکە، چه‌ندینجار داوای پشكنینی دی ئێن ئه‌ی كردوه و رایگه‌یاندووه كه به‌دوای هیچ قازانجێكی داراییدا ناگه‌ڕێت به‌ڵكو ته‌نیا ده‌یه‌وێت ره‌چه‌ڵه‌كی خۆی بسه‌لمێنێت و به شێوه‌یه‌كی شه‌خسیی چاوی به تره‌مپ بكه‌وێت، ئه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌ش نه‌كرد كه پشتگیری له بانگه‌شه‌كانی بكات.
تاوکو ئێستا نە سه‌رۆكی ئه‌مریكا و نە نوێنه‌رەکانیشی به ئاشكرا هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه نه‌داوه و دادگاكانی توركیاش بڕیاری پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌یان ده‌رنه‌كردوه.