هاتوچۆی گەشتیاری راگرتووە

لە باشماخ و لەدیوی ئێران سیستمی ئەلیکترۆنی وەستاوە

ئەحمەد مستەفا

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەسەر سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردسان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەستانی هاتوچۆی گەشتیاری دەکات لە دەروازەکەدا بەهۆی کێشە لە سیستەمی ئەلیکترۆنی لەمەرزی “باشماق” دیوی ئێران.

بۆ ئەو مەبەستە دەڵێ، گەشتیاران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکەنەوە کە تا ئەم ساتە کێشەکە چارەسەرنەکراوە و هاتوچۆی گەشتیاری تا کاتێکی نادیار راگیراوە.

لەکاتی چارەسەربوونی کێشەکە و کردنەوەی بەڕووی گەشتیاراندا هەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە، دەروازەکە وا دەڵێ، بەرچاوڕوونی ئەوەشی داوە، لە ئێستادا هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن لە مەرزی شۆشمێ- ەوە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.