بۆ حاڵەتی لەناکاو و رووداوی بە کۆمەڵ

کارمەندانی  فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە خراونەتە ناو خولێکی تواناسازییەوە

فەرهاد حەسەن

لە ئیدارەی راپەڕین ماوەیەکە کارمەندانی  فریاکەوتنی نەخۆشخانەکان خراونەتە ناو خولێکی تواناسازییەوە کە لەلایەن رێکخراوی پزیشکانی بێسنورەوە بەڕێوەدەچێت و جولەکە فێریان دەکات کە چۆن لە رێگەی راهێنانەوە پەرە بەتواناکانی خۆیان بدەن.

تەندروستی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، ستافی رێکخراوی پزیشکانی بێسنور MSF بەردەوامە لەسەر راهێنانی کارمەندانی فریاکەوتنی پشدەر و بیتوێن و لەئێستاشدا لە نەخۆشخانەی رانیە خولەکە بەردەوامە.

خولەکە تایبەتە بە بەهێزکردن و پێشخستنی بەشەکانی فریاکەوتن و پێشخستنی توانای زانستی و لۆجستی بۆ رووبەڕووبوونەوە هەر حاڵەتێکی لەناکاو و رووداوی بەکۆمەڵ.