تا بۆتان دەکرێت خۆتانى لێ مەدەن

بەشێکى شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت

دیلان محەمەد- سلێمانى

لە کاتژمێر 9ـى ئەمشەوەوە بەشێکى شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود لە شارى سلێمانى بەربەست دەکرێت و داوا لە شۆفێران دەکرێت خۆیانى لێ نەدوەن.

ئەو بەشەى بەربەست دەکرێت، سایدێکى شەقامەکەیە کە لە ئاستى هۆتێل ئەبو سەناوە دەستپێدەکات تا دووڕیانى سەرچنار.

پەیامنێرى 964 لە سەر رێگاکە رایگەیاند، تا کاتژمێر 9ـى ئەمشەو کارى برینى بۆ دەکرێت و لەوە بەدوا بەربەست دەکرێت و سبەی هەینى لە کاتژمیر 7ـى بەیانى قیرتاوکردن دەستپێدەکات.

سۆراغى ماوەى داخستنەکەشى کردووە و زانیویەتى ئەگەر سبەى قیرکردن تەواو نەکرێت، ئەوا تا رۆژى شەممە و یەکشەممە، ئەو بەشەى شەقامەکە بە داخراوى دەمێنێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح