هەڕەشە دەکات

ترەمپ: ئەمڕۆ لە ئێران دەدەین

964+

وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی توندی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند، بەهۆی هێرشکردنە سەر هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکییەوە، هەر ئەمڕۆ بە توندترین شێوە وەڵامی ئێران دەدەنەوە.

ترەمپ لە لێدوانێکی نوێدا رایگەیاند، “ئێران هێرشی کردووەتە سەر هێلیکۆپتەرێکی ئەپاچی ئەمریکی، بۆیە باجەکەی دەدات، مەبەستیشم لە باجدان ئەوەیە کە زۆر بە توندی هێرشیان دەکەینە سەر، دەبوو پێشتر واژۆ لەسەر رێککەوتنەکە بکەن”.

سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی، سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی بە “کات کوشتن” تۆمەتبار کرد و وتی، نازانێت سەرکردەکانی ئێران چی دەکەن، بەڵام ئەمریکا رێگرییان لێدەکات ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ترەمپ رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ـی بە هەڵە ناوبرد و رایگەیاند کە ئەو رێککەوتنە رێگەی بە ئێران دەدا چەکی ئەتۆمی دروست بکات، بەڵام ئەو رێککەوتنەی ئێستا واشنتن کاری لەسەر دەکات، رێگر دەبێت لەو هەنگاوەی تاران.

لە کۆتایی قسەکانیدا، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام تاران بەردەوامە لە دواخستنی، وتیشی “من ئاشتیم بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان دەوێت”.