سێنتکۆم: تۆڵەی خستەخوارەوەی ئاپاچییەکەمان لە ئێران کردەوە

هەژان هادی

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بەرە بەیانی ئەمڕۆ کۆتاییهاتنی زنجیرە هێرشەکانی ئەم دواییەی راگەیاند کە وەڵامێک بوو بۆ خستەخوارەوەی کۆپتەرە ئاپاچییەکەی سوپای ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە.

سێنتکۆم لە ئێکس ئاشکرایکرد کە هێزەکانیان لە دەوروبەری گەرووی هورمز لە رادار و سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئێرانیان داوە.

لەم هێرشانەدا هێزی ئاسمانی و فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی دەریاوانی ئەمریکا بەشدارییان کردووە، بە وتەی سێنتکۆم، ئەمە وەڵامێک بووە بۆ هێرشی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکانی  گەرووی هورمز.

کۆپتەرێکی ئەپاچی ئەمەریکی رۆژی 08.06.2026 لە نزیک گەرووی هورمز کەوتووەتە خوارەوە و دواتر سێنتکۆم بڵاویکردەوە کە فڕۆکەوانەکانی سەلامەتن.

هەر دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، دوای پێزانینی بە خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکە لە گەرووی هورمز هەڕەشەی وەڵامدانەوەی لە ئێران کرد.