هەڵەبجە

حاجى ژن بە باوەشێک گوڵەوە لە چاوەڕوانى حاجى مێردیدا وەستاوە

964+

ئەمەل ناحى- هەڵەبجە

ئەمڕۆ حاجیانى هەڵەبجە گەیشتنەوە شارەکە و یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانیش، حاجى ژنێک بوو کە بە باوەشێک گوڵەوە لە چاوەڕوانى حاجى هاوسەرى دا وەستابوو.

وەک ئەوەى ئەو حاجى ژنە بۆ 964 باسى کرد، ئەو ماوەیە بەبێ حاجى ژیانیان خۆش نەبووە و بێ حاجیان پێوە دیار بووە، زۆر بیریان کردووە.

حاجى ژن بە باوەشێک گوڵى لە حەوشەى ماڵەکەیان لێکردووەتەوە و بەشێوەیەکى جوان رازاندوویەتییەوە و دەیەوێت بەم گوڵانە بەخێرهاتنەوەى حاجى بکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح