دانوستان بابەتە سەرەکییەکەیە
عێراقچی ئەو نامەیەی لە وەزیری ناوخۆی پاکستان وەرگرت کە بۆ رێبەری وڵاتەکەی هێناویەتی
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە نامەیەکی لە وەزیری ناوخۆی پاکستان وەرگرت کە بۆ موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای ولاتەکەی هێناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، کە موحسین نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاکستان، لە تاران لە سەرۆک وەزیرانی ولاتەکەی، بۆ موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، هێنابوو، رادەستی عەباس عێراقچی کردووە.
باس لەوەشکراوە، کە لەنێوان هەردوولادا کۆبوونەوە ئەنجامدراوە و پرسە دووقۆڵییەکان و دوایین دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکانی وتووێژەکانی ئێران و ئەمریکایان تاوتوێ کردووە.